
ئۆتۆمبێلی کارەبایی
SNN
ئازاد نوری عەبدوڵا بەرێوبەری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی نزیک لە پارتی راگەیاند، ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان كاریگەریەكی زۆری نییە وەكو وڵاتانی گەورەی جیهان وەک چین و هیندستان وڵاتانی تر، چونكە كاریگەرییەكان ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان زیاتر لاوەكین و بەوشێوەیە نیەی كە جێگەی مەترسی بێت لەسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئێستە ژینگەی هەرێمی كوردستان لەچاو وڵاتان زۆر باشترە.
ئازاد نوری ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە گفتوگۆمان لەگەڵ رێكخراوی جیهانی و وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش كردووە لەبارەی پەرەپێدان بە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە بری ئۆتۆمبێلی بەنزین و غاز و گاز و هەڵسەنگاندنیشمان بۆ كردووە، بەڵام ئەگەر لەڕووی ژینگەیش كاریگەری نەبێت لەڕووی دیكە زیانمان پێدەگەینێت.
بە وتەی ئەو بەرپرسیەی دەستەی ژینگە ئەو ئۆتۆمبێلانە پێویستیان بەوە هەیە كارەبایەكی زۆریان بۆ دابین بكرێت و24سەعات بێت و پاتری ئۆتۆمبێلەكانی كارەبایی جۆرە مادەیەكی تێدایە زیانی زۆر بەژینگە دەگەینێت، بۆیە هەر ئەوەیە نیە كە باس لە لایەنی باشەكانی دەكرێت و بەدۆستی ژینگە هەژمار دەكرێت، بەڵكو زیانیش بەرانبەر بە سوودەكان هەیە ، بۆیە چەند سوودی هەبێت لەبەرانبەردا زیانیشی هەیە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



