
ئاڵاى توركیا و ئه‌مریكا | iStock
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و تاوتوێى هێرشه‌كانى توركیایان كرد بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى تشرینى یه‌كه‌م، میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى توركیا بڵاویكرده‌وه كه هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه و تاوتوێى ئه‌و هێرشانه‌یان كردووه كه توركیا چه‌ند رۆژێكه ده‌یانكاته‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.
میدیاى توركى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى وتووه: پێویسته ده‌ستله پاڵپشتیكردنى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) هه‌ڵبگرن”.
هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كان، “وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هۆشدارى داوه‌ته توركیا له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان”.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه توركیا زنجیره‌یه‌ك هێرشى بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه، به‌پێى ئاماره‌كانى حكومه‌تى توركیا ته‌نیا دوێنێ توركیا 30 هێرشى به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان كردووه‌ته سه‌ر شاره‌كانى جزیره، تل ره‌فعه‌ت و دێرك له رۆژئاواى كوردستان، له ئه‌نجامدا 12 شه‌ڕڤان شه‌هید بوون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



