
مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئێستا لە مانگی تشرینی یەکەم- (10) داین، هێشتا دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز (7) تەواو نەبووە و بەرپرسێکی وەزارەتی داراییش دەڵێت:”نازانین حكومەتی هەرێم پلانی چییە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو سێ مانگەی كە دەمێنێتەوە و تا ئێستاش هیچ بڕیارێك نییە بە پێدانی قەرزی دیكە بە حكومەتی هەرێم، بۆیە ئەگەری زۆر ئەوەیە حكومەت مووچەی ئەو سێ مانگە پاشەكەوت بكات”.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون، وابڕیارە تاوەکو 18ی ئەم مانگە بڕی 700 ملیار دیناری دیكە بەشێوەی قەرز ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بكرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت، هاوكات وەزارەتی دارایش بۆ مووچەی مانگی هەشت هەمان لیستی مووچەی مانگی حەوتی ئامادەكردووە بە 14 ڕۆژ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت و بەوجۆرەش دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەچێتە مانگی 11 و هەمان لیست دەبێت كە بۆ مانگی حەوت ئامادەكرابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بڕی 700 ملیار دینارەی كە وابڕیارە لەم مانگەدا بگاتە هەرێم دووەم بڕی پارەیە كە بەشێوەی قەرز بڕیاری لەبارەوە دراوە، هاوكات سێ بڕی 700 ملیار دینار كە كۆتا بڕی قەرزە لەمانگی 12ی ئەمساڵ دەگاتە هەرێم و بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بەكار دێت، هاوكات بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە حكومەتی هەرێم دەستبكات بەدانەوەی قەرزەكانی بە بانكەكانی عێراق، ئەمەش كارێكی مەحاڵە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو:” بەهەموو ئەگەرەكان تا كۆتایی ئەمساڵ مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم بەرەو چاەنوسێكی نادیار هەنگاو دەنێت و نازانرێت حكومەتی هەرێم پلانی چییە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو سێ مانگەی كە دەمێنێتەوە، هاوكات تا ئێستاش هیچ بڕیارێك نییە بە پێدانی قەرزی دیكە بە حكومەتی هەرێم، بۆیە ئەگەری زۆر ئەوەیە حكومەتی هەرێم مووچەی ئەو سێ مانگە پاشكەوت بكات و حكومەتی عێراقیش تاوانبار بكات بە نەناردنی بودجە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


