
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی نوسیویەتی، لە کاتێکدا کە پرۆسەی رادەستکردنەوەی چەکدارە بیانییەکانی داعش بە حکومەتی وڵاتان، بەهۆی کۆرۆناوە وەستاوە، ئەو زیندانیکراوانە مەترسییان بۆ دۆخی ئەمنی باکوری سوریا دروستکردووە و هەوڵی هەڵاتن دەدەن.
رۆژنامە ئەمریکیەکە نوسیویەتی، تا ئێستا زیندانیکراوانی داعش دوو جار هەوڵی هەڵاتنی بە کۆمەڵیان لە زیندانەکانی باکوری سوریا داوە، هۆکارەکەشی بۆ قەرەباڵغی زیندانەکان و مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەهۆی کۆرۆناوە پرۆسەی رادەستکردنەوەی زیندانیکراوە بیانییەکان بە وڵاتانی خۆیان وەستاوە، لەکاتێکدا ئەو زیندانیکراوانە تا زیاتر لە بەندیخانەکانی سوریا بمێننەوە، مەترسی ئەمنی زیاتر دروستدەکەن.
رۆژنامەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەش، بەشێک لە حکومەتەکانی ئەوروپا نایانەوێت چەکدارە ئەوروپییەکان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان، چونکە ترسیان هەیە لەوەی، لە دوای گەڕاندنەوەیان نەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ لە بەندیخانە بیانهێڵنەوە، بەهۆی یاساکانی وڵاتەکانیانەوە.
لە ئێستادا زیاتر لە 10 هەزار چەكداری بیانی داعش لە زینداندان، جگە لەوانەش زیاتر لە 75 هەزار لە ژنە چەكدارەكانی داعش و منداڵەكانیان لە كەمپەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتدا دەستبەسەرن.
لە ڕۆژئای كوردستان 20 زیندانی و كەمپی دەستبەسەر كردنی داعش هەیە كە تەنیا سێ هەزار پاسەوانیان هەیە و ئەمەش مەترسی هەڵهاتنی بەكۆمەڵی چەكدارانی داعش زیاتر دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پێشتری رۆژنامەی نیۆرك تایمز و ناوەندی لێكۆڵینەوەی وێست پۆینت، %96 منداڵ و ژنە داعشیەكان بە ئاشكرا رایدەگەیەنن كە ئەگەر ئازادبكرێن دەچنەوە ناو ریزەكانی داعش و باوەڕیان بە “خەلافەت”ەکەی هەیە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



