
بنیامین ناتانیاهۆ
SNN
ئێوارەی دوێنێ 17ی تشرینی یەکەم، مووشەک ئاڕاستەی نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە کراوە و بە هۆیەوە زیاتر لە سەدان کەس بوونەتە قوربانی، ئەمەش کاردانەوەی نێوخۆی و جیهانی لێکەوتووەتەوە، لەلایەکی ترەوە هەر یەکە لە حەماس و ئیسرائیل لەسەر هاویشتنی موشەکەکە یەکتر تۆمەتبار دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردوومانەکەی دوێنێ شەوی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی زیاترلە ٥٠٠ کەس بوونەتە قوربانی و بە سەدانی تریش بریندار بوون، لەسەر ئەم هێرشەش حەماس ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات و بە ئەنجامدەری ئەو کارەی دادەنێت.
لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەم، هەریەکە لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وتەبێژی سوپای ئیسرائیپل رەتی دەکەنەوە ئەوان ئەو هێرشەیان ئەنجام دابێت.
نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پێگەی “ئێکس” رایگەیاندووە، حەماس خۆی هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەکەی ئەنجامداوە، دانیال هاگاریش وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی ” بزوتنەوەی جیهادییەکان لەنێو خۆیاندا گفتوگۆیان لەسەر هێرشەکە کردووە و ئەوان بەرپرسن، سروشتی زیانەكان و نەبوونی چاڵ لەزەویدا و مانەوەی بیناکانی دەوری نەخۆشخانەکە بە سەلامەتی ئەوە دەسەلمێنێت كە هێرشەكە ئاسمانی نەبووە بەڵكو لەڕێی موشەكی گروپە فەلەستینەكانەوە بووە”.
هاوکات، رۆژنامەی ئەمریکی ” وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویکردەوە، ئەو بۆمبەی کە بەکار هێنراوە بۆ هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە، بۆمبی ئەمریکی ئێم کەی 84 بووە، کە بۆمبێکی فرە مەبەستی کەوتنەخوارەوەی ئازادە لەلایەن ئەمریکاوە دروستکراوە، کێشی نزیکەی یەک تەنە و هێزێکی تێکدەرانەی زۆر بەرزی هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


