وه‌زیرى دارایی هه‌رێم له به‌غداوه په‌یامێكى له‌باره‌ى مووچه راگه‌یاند

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی عێراق و وه‌زیرى دارایی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و رایگه‌یاند، “كێشه بۆ ناردنى پاره‌ى مووچه بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ى كه بڕیارى لێدراوه دروستنابێت”، وتیشى: “تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولامان دروستبوو و وه‌زیرى دارایی داتاكانى ئێمه‌ى قبوڵ بوو له‌باره‌ى مووچه و فه‌رمانبه‌ران”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى یه‌كه‌م، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم له به‌غدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ژماره‌ى مووچه‌خۆران و داتاكانى تایبه‌ت به مووچه و دارایی هه‌رێم و خه‌رجیه‌كاندا. له دواى كۆتایی هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا.
له كۆنگره‌كه‌دا، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كرد و وتى: “له كه‌شێكى هاوڕێیانه‌دا زانیارییه‌كانمان خسته‌ڕوو و به‌غدا زانیارییه‌كانى ئێمه‌ى به‌لاوه قبوڵ بوو و تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له‌نێوان ئێمه و ئه‌وان دروستبوو له‌سه‌ر بابه‌تى خه‌رجى و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم”.
وتیشى: “هه‌ردوولا هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته بابه‌تى مووچه له كێشه‌ى سیاسى و بابه‌تى خه‌رجییه فیعلییه‌كان دووربخرێته‌وه و تێكه‌ڵ به‌و دوو بابه‌ته نه‌كرێت تاوه‌كو بتوانرێت به ئاسانترین شێوه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى دارایی هه‌رێم جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “كۆبوونه‌وه‌كه هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكى ستراتیجى”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا كێشه بۆ ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌بێت؟ ئاوات شێخ جه‌ناب وتى: “هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ى كه بڕیارى لێوه‌دراوه دروستنابێت. ئه‌و سێ مانگه‌ى تریش قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌زیرى دارایی هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر‌ى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌و هیوایه‌ى بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



