بەهۆی نەهاتنی سەرۆكی حكومەت پرۆژەیەكی گرنگی هەڵەبجە بەرەوچارەنوسێكی نادیار هەنگاو دەنێت

0
438

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە ئامادەكاری دەكرێت بۆ هاتنی سەرۆكی حكومەت و دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقوت كە پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە، بەڵام بەهۆی نەهاتنی سەرۆكی حكومەتەوە ئامادەكارییەكان هەڵوەشێندرانەوە و جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت ماوەی 10 ساڵە سەرۆكی حكومەت ئامادەنەبووە بێتە هەڵەبجە.

كاوەعەلی، جیگری پارێزگاری هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی دوو هەفتەیە لەلایەن كۆمپانیایەكی تایبەتەوە ئامادەكاری دەكرێت بۆ هاتنی سەرۆكی حكومەت و دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقوت، بەڵام ئەمڕۆ سەرجەم ئامادەكارییەكان هەڵوەشێندرانەوە لەلایەن كۆمپانیاكەوە، پێمان وتن هۆكار چییە پێیان ڕاگەیاندین كە جارێ‌ سەرۆكی حكومەت ئامادەنییە بێتە هەڵەبجە و هاتنەكەی بۆكاتێكی نادیار دواخراوە بۆیە ئەوانیش ئەو سەكۆیەی بۆ پێشوازی لە سەرۆكی حكومەت و دانانی بەردی بناغەی پرۆكە ئامادەیان كردبوو هەڵیانوەشاندەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گرێبەستەی كە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار واژوویان كردووە گرفتی تێدایە ئەو كۆمپانیایەی بەو كارە هەڵدەستێت داوای شەش ملیار دینار دەكات وەك پێشەكی بەڵام وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئامادەنییە ئەو بڕە پارەیە بۆ كۆمپاینای جێبەجێكار تەرخان بكات لەكاتێكدا كۆی گشتی تیچووی پرۆژەكە 31 ملیار دینارە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای 16/3/2013 ەوە سەرۆكی حكومەت ئامادەنەبووە بێتە هەڵەبجەو گوێ‌ لە داواكاری هاووڵاتیان و ئیدارەی پارێزگاكە بگرێت ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە هەڵەبجە لای ئەوان هیچ گرنگییەكی نییە و پشتگوێیان خستووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this