وەزیری دارایی و ئابوری مووژدەیەکی خۆش دەداتە فەرمانبەران

0
1029

SNN-

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب رایگەیاند، ئەمرۆ یاخود یەكشەممە 700 ملیارەكە دەگات و راستەوخۆ مووچە دابەشدەکەن.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان:” ئاسۆی چارەسەری کێشەکان دەرکەوتوە و پێشتر زانیاری نادروست درابوو بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ئەرکی ئێمەشە داکۆکی لە مافی مووچەخۆران بکەین”.

وەزیری دارایی هەرێم وتیشی: لێکتێگەیشتنی باش هەیە کە مووچەی فەرمانبەران لە ئینفاقی فیعلی بەدەربکرێت و مووچە لەڕێی ئەو بانکانەوە دابەش بکرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە متمانەیان پێدراوە”.

سەبارەت بە وادەی چارەسەرکردنی کێشەکانیش لەگەڵ بەغداد بەتایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەران، وەزیری دارایی وتیشی:”پێشبینی دەکەین لە ساڵی نوێوە کێشەکانمان لەگەڵ بەغداد چارەسەربن و ئەمرۆ یاخود یەكشەممە 700 ملیارەكە دەگات و راستەوخۆ مووچە دابەشدەکەین”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this