وەزیری پەروەردە: دەبێت رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوامی خوێندن دەستپێبکاتەوە

0
374

SNN-

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پڕسى خوێندن لە سلێمانى و هەڵەبجە و راپەڕین لە مەترسیدایە و خوێندکاران لەو ناوچانە لە چێژى خوێندن بێبەشن و ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە کێشەى موچە کێشەیەکى گشتییە و تەنها پەیوەندى بە وەزارەتى پەروەردەوە نییە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرمانێکی وەزاری ئیمزا دەکات بۆ ئەوەی لە رۆژی یەکشەممەی داھاتوەوە خوێندن دەستپێبکاتەوە و لە داواکاری مامۆستایان و خوێندکاران تێدەگەین و خەمخۆریانن، بەڵام نابێت رێگە بدەین لەوە زیاتر خوێندن بوەستێت و خوێندکاران لە چێژی خوێندن بێبەش بن.

لەبارەى داواکاریی مامۆستایانى وانەبێژیشەوە بۆ دامەزراندن، وەزیرى پەروەردە وتیشی: مامۆستایانی وانەبێژ چەند رۆژێکی دیکەش لەسەر شەقام بن ناتوانین هیچیان بۆ بکەین گەرە پارەنەبێت گەر تواناى دارایی هەبێت، داواکارىییەکەیان جێبەجێ دەکرێت.

زیاتر لە مانگێکە، مامۆستایانى وانەبێژ و مامۆستایانى ناڕازیی بەردەوام لەسەر شەقامن و بایکۆتى خوێندنیان کردوە، مامۆستایانى وانەبێژ دەڵێن: تا دانەمەزرێین دەوام ناکەین، مامۆستایانى ناڕازیش داواى مووچەی دوومانگیان دەکەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this