تاوه‌كو كۆتایی ساڵى داهاتوو سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى هه‌رێم هه‌ژمارى بانكیان بۆ ده‌كرێته‌وه

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند، تاوه‌كو كۆتایی ساڵى داهاتوو سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران له‌ڕێگه‌ى بانكه تایبه‌ته‌كانه‌وه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن و هه‌ژماریان له‌و بانكانه بۆ ده‌كرێته‌وه، وتیشى: “ژماره‌ى ئامێره‌كانى راكێشانى پاره تاوه‌كو ساڵى داهاتوو بۆ ده‌هێنده زیاد ده‌كه‌ین”.
له‌میانى به‌شداریكردنى له كۆنفرانسى ساڵانه‌ى بانكه‌كان كهپێشینوهڕۆى ئه‌مڕۆشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌كه‌م، له هه‌ولێر دهستیبهكارهكانى كرد مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “له ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا چیتر خانه‌نشینان ناچارنابن له نۆره‌ى وه‌رگرتنى مووچه‌دا كاتێكى زۆر به‌سه‌ربه‌رن، چونكه مووچه‌كه‌یان ده‌چێته سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره بانكیهى كه بۆیان ده‌كرێته‌وه. هاوكات، بازرگانان و خاوه‌ن پرۆژه بچووكه‌كان به‌هه‌مانشێوه هه‌ژمارى بانكیان ده‌بێت و له‌ڕێگه‌ى ئه‌و هه‌ژمارانه‌وه ئاڵوگۆڕه داراییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له پرۆژه‌ى “هه‌ژمارى من” كرد كه تایبه‌ته به ئه‌لیكترۆنیكردنى سیستمى مووچه و وتیشى: “تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر له پێنج بانكى كه‌رتى تایبه‌ت هه‌ژمارى تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێته‌وه، پلانمان هه‌یه تاوه‌كو كۆتایی ساڵى داهاتوو یه‌ك ملیۆن مووچه‌خۆرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى بانكه‌كانه‌وه مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و چیتر پشت به پاره‌ى كاش نه‌به‌ستن”.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى تایبه‌ت كرد به كارمه‌ندانى كه‌رتى تایبه‌ت و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “كارمه‌ندانى كه‌رتى تایبه‌تیش سوودمه‌ندده‌بن له‌م سیستمه و مووچه‌كانیان له بانكه‌كان وه‌رده‌گرن و هه‌ژماریان له بانكه‌كان بۆ ده‌كرێته‌وه”.
به وته‌ى مه‌سرور بارزانى، “تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌ى ئامێره‌كانى راكێشانى پاره (ATM) له هه‌رێمى كوردستان بۆ 10 هێنده زیادده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى هه‌ژمارى بانكیان هه‌یه ئاسانتر بتوانن پاره رابكێشن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


