پلانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینكردنى مووچه‌ى مانگه‌كانى 11 و 12 ئاشكرا بوو

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق له‌سه‌رخه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى ناردنى 700 ملیار دیناره‌كه به‌رده‌وامبێت، وتیشى: “چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین كه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2024ى عێراق هه‌موار بكرێته‌وه”.
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى دارایی له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى یه‌كه‌م، له په‌راوێزى كۆنفرانسى ساڵانه‌ى بانكه‌كان به‌ڕێوه‌چوو له‌باره‌ى چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى تشرینى دووه‌م و كانونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ وتى: “له ئێستادا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران شیاع سودانى له‌سه‌رخه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ناردنى 700 ملیار دیناره‌كه به‌رده‌وامبێت تاوه‌كو هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى بودجه‌ى 2024ى عێراق”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین كه یاساى بودجه‌ى 2024ى عێراق هه‌موار بكرێته‌وه و بابه‌تى خه‌رجى راسته‌قینه (ئینفاقى فیعلى) له بودجه‌دا نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا بتوانێت له‌كاتى خۆیدا به‌بێ كێشه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بدات”.
به وته‌ى رێباز حه‌ملان، “به‌ره‌وپێشچوونى گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته‌ئاراوه و گه‌شبینن كه بتوانن له‌سه‌ر كێشه داراییه‌كانى نێوانیان بگه‌نه رێككه‌وتن”.
قسه‌كانى رێباز حه‌ملان له‌كاتێكدایه كه هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا له چه‌ند رۆژى رابردوودا رایگه‌یاند، “هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه پێدانى قه‌رز به حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى مووچه به‌رده‌وام بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌گه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


