
باران بارین لە سلێمانی
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى ئاشكرایده‌كات، مانگى تشرینى دووه‌م، مانگى دابارینى زۆر و لافاوه‌كان ده‌بێت، ده‌شڵێت: “له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق په‌ڵه ده‌دات”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى تشرینى یه‌كه‌م، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “له مانگی تشرینى دووه‌مه‌وه دۆخی دابارین زۆر باش دەبێتەوه، لافاوەکانیش دەستپێدەکەن و پەڵەش لەهەموو ناوچە و شوێنێکی عێراق و هەرێم دەدات. لەنیوەی یەکەمی سەرەتای مانگی داهاتوو پەڵەی سەرتاسەری لەتەواوی وڵات دەدات”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى له‌باره‌ى بارانبارین له كۆتاییه‌كانى مانگى تشرینى یه‌كه‌مدا ئاشكراى كردووه، “لەئێستا و چەند رۆژی داهاتوودا بەهۆی ئەو کەشە تەڕ و باشەی رووی لە بەشێکی ئەوروپا کردووە تایبەت ناوچە جیاوازه کانی ناوەڕاست و باکوور و خۆرئاوای ئەوروپا بۆتە هۆی رەخساندنی بەرزە پەستانێکی درێژه وەبووی ئازۆری و کەشی وشک لەسەر ناوچەکانی ئێمە کە ئەمەش ڕێگەبە بەهاتنی شەپۆل نادات”.
شاڵاو هیدایه‌ت ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “ئەو سیستەمە تادێت بەرەو لاوازی دەڕوات. ئەوەی تائێستا روونە لەم مانگەدا لەمەودای 25 بە تایبەتی تا کۆتایی مانگ و لەو مەودا و نێوانەدا باران هەیە بە کاریگەری و بڕی جیاواز بۆ ناوچەکان”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى، “لەنێوان 10 رۆژی سەرەتای مانگی تشرینى یه‌كه‌مدا ئەو سیستمە تەڕە ئەو ناوچانەی ئەوروپا بەجێدەهێڵێت بەتەواوی کە له‌گەڵ کەشوهەوای ئێمە دژن، بەو هۆیەوە خۆڕهەڵات و باشووری ئەوروپا و ناوچەکانی هەرێم و ده‌وروبەری دەکەونە ژێر کاریگەری سیستەمی تەواو تەڕ و شێ‌دار و بەو هۆیەوە دۆخەکە زۆر باش دەبێتەوە بۆ هەموووی و شەپۆلە بەهێزەکان چالاک دەبن بۆ ناوچەکە بەدوایدا شەپۆلەکانی تریش زۆر بەباشی دێن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


