
سووتانی دەغڵ و دانی هاووڵاتیان
SNN- عیماد جەباری
بەهۆی هاوەنبارانکردنی گوندێکی باشووری کەرکوک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، ئاگر لەپانتاییەکی زۆری دەغڵودان کەوتەوە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: شەوی رابردوو چەکدارانی نەناسراو لەڕێگەی سێ گولە هاوەنەوە گوندی دوگشمان-یان لەسنوری ناحیەی تازەخورماتوو بۆردومانکردووە.
وتیشی: “بەهۆی بۆردوومانەکەوە ژنێک بریندار بووە بەناوی (حەمدیە ساڵح) و ئاگر لەدەغڵودانیان کەوتووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە گولە هاوەنەکان زیانیان گەیاندووە بە کارەبای گوندەکە و بچڕاندوێتی.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



