“700 ملیار دینارەکە تەنها بەشی مووچە دەکات پێویستە بەغدا پارەی زیاتر بۆ هەرێم بنێرێت”

مووچە
-SNN
بەگوێرەی شارەزایانی ئابوری، حکومەتی هەرێم پێویستی بە 940 ملیار دینارە بۆ بەرێوەبردنی کاروبارەکانی دامودەزگا حکومییەکان، لەکاتێکدا بەهۆی جیاوازی ژمارە و داتاکانەوە سەبارەت بە پێویستی پێدانی مووچە، جارێکی تر کێشە بۆ ناردنی 700 ملیارەکە دروست بووە، شارەزایەکی ئابوریش دەڵێت “700 ملیارەکە تەنها بەشی مووچە دەکات”.
فازڵ نەبی، شارەزای دارایی و بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، “حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی دروست شایستە داراییەکانی هەرێمی نەناردووە، دەبوو بە شێوەی پێشینە بینێرێت نەک قەرز، چونکە حکومەتی هەرێم پشکی لە بودجەی گشتی عێراقدا هەیە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو 700 ملیارەی لە بەغداوە دێت تەنها بەشی مووچە دەکات، هەر بۆیە پێویستە بۆ پرۆژە و خەرجییەکانی تر حکومەتی فیدراڵی بڕە پارەی زیاتر بۆ هەرێم بنێرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، وابڕیاربوو ههفتهی رابردوو بڕی 700 ملیار دیناری مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم لەلایەن بەغدادەوە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام جارێکی دیکە ناردنی ئەو بڕە پارەیە دواکەوت، بۆ ئەو مەبەستەش جارێکی تر شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


