
SNN
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێم رەشنوسی پڕۆژە یاسای نەوت و غازیان ئامادەکردووە و پێشکەشی حکومەتیان کردووە، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پێویستی بە سازانی سیاسی دەبێت بۆ تێپەڕاندنی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەم، عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی وتووە، “دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەفدی حکومەتی ھەرێم، وەزارەتەکەیان یاسای نەوت و غازی ئامادەکردووە و پێشکەشی حکومەتی کردووە، حکومەتیش لە کارنامەی وەزاری خۆیدا بەڵێنی دەرچوواندنی یاساکەی داوە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و بە رێککەوتن دەنگی لەسەر دەدرێت، لە دوای ئەوەش لە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە سازانی سیاسی دەبێت بۆ تێپەڕاندنی.
لەلایەکی ترەوە، ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران سەباتە بە پرۆژە یاساکە ئاشکرایکردووە، پڕۆژەیاساکە بابەتێکی سیاسی و یاسایی و تەکنیکیە و پێویستی بە کاری زۆر ھەیە، رەشنوسی جیاواز لەبارەی ئەو یاسایەوە ھەیە، بەڵام ھەرێمی کوردستان بەو رەشنوسە رازی نەبووە کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە پێشنیازکرابوو، وتیشی “بە دوور دەزانم لەم خولەی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەراندا، یاسای نەوت و غاز دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبکرێت.”
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
50 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
50 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



