
SNN
وەزارەتی دارای عێراق رایگەیاند، لەم مانگەوە تشرینی دووەم مووچەی خانەنشینانی عێراق 100 هەزاریان بۆ زیاد دەکرێت، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئاگادارکراوەتەوە بە تەرخانکردنی بودجە بۆ مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دارای عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە تەرخانکردنی بودجە بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی (11)، لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەژمارکردنی زیادکردنی 100 هەزار دینار لەسەر مووچەی خانەنشینی ئەو کەسانەی مووچەی خانەنشینییەکەیان کەمترە لە ملیۆنێک دیناری عێراقی.
ئاماژە بەوەکراوە، “بەڕێوەبەرایەتییەکانی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید و خێراتر کاربکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە”.
هەروەک لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتدا هاتووە، “داوای لە سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی کردووە کە نامەی کورتیان پێدەگات، لەگەڵ هاتنی نامەکە سەردانی لقی بانکەکان و فرۆشگاکانی ATM بکەن لە بەغدا و پارێزگاکانی تر بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



