“سوپای ئیسڕائیل زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و باجێکی قورسی داوە”

بنیامین ناتانیاهۆ
SNN
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، سوپای ئیسرائیل زیانێکی زۆری لێکەوتووە و باجێکی قورسیداوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بزوتنەوەی حەماس لە غەززە.
ناتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە لە جەنگێکی قورسداین و لەجەنگەکەدا چەندین سەرکەوتنمان تۆمارکردووە لەگەڵ ئەوەشدا زیانی زۆرمان پێ گەیشتووە، ئێمە دەزانین هەر سەربازێکی ئیسرائیلی بە ئەندازەی زانایەکی گەورە گرنگی هەیە و سەرجەم گەلی ئیسرائیل باوەشتان بۆ دەگرنەوە دەمەوێت بە سەرجەم خێزانەکان بڵێم لە قوڵایی دڵمانەوە هاوخەم و پەژارەی زۆرتانین.
وتیشی، “ئەی گەلی ئیسرائیل بەڵێنتان پێ دەدەم ئەم ئەرکە تەواو دەکەین و هەتا سەرکەوتن بەردەوام دەبین.”
لێدوانەکانی ناتەنیاهۆ لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای ئەو وڵاتە ڕایگەیاند 12 سەربازیان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس لەکاتی هێرشی زەمینی دوێنێ سێشەممەدا کوژراون.
هاوکات، بەگوێرەی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل ژمارەی کوژراوەکانی ڕیژی سوپای ئیسرائیل لەکاتی دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر کەرتی غەززە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینیدا گەیشتووەتە 327 سەرباز.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


