کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

0
977

SNN-

کەشناسی هەڕیمی کوردستان کەشهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ هەینى 3ی تشرینی دووەمی 2023، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم لە کاتى جیاوازدا, رێژەی باران لەناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە سنوری پارێزگاى دهوک.

هەروەها سبەى شەممە 4ی تشرینی دووەمی 202، کەش بە شێوەیەکى گشتى لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەیێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 27 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 24 پلەى سیلیزى
دهۆک : 27 پلەى سیلیزى
کەرکوک :30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 31 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this