هیچ شەڕێک وەک شەڕ لە دژی زایۆنییەکان شەرعی تر نییە
حەسەن نەسڕوڵڵا
SNN
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی لە دوای هەڵگیرسانی شەری ئیسڕائیل فەلەستین لە یەکەم پەیامیدا رایگەیاند، “هیچ شەڕێک وەک شەڕ لە دژی زایۆنییەکان شەرعی تر نییە.”
حەسەن نەسروڵڵا، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی راگەیاند، ئەوەی لە 7ی ئۆکتۆبەر روویدا، وەک بوومەلەرزەیەک بوو بۆ دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی دەروونی زایۆنییەکان، ئیسرائیل، منداڵ و ژن شەهید دەکات، زۆرینەی شەهیدان لە ژن و منداڵانن، زۆرینەی هەرە زۆری شەهیدان کەسانی سڤیلن.
وتیشی “ئیسرائیل دەست لە هیچ ناپارێزێت و تەنانەت قوتابخانە، مزگەوت، کەنیسە و نەخۆشخانەش بۆردوومان دەکات”
لەکاتی ئێستاشدا لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان دژی وڵاتی ئیسڕائیل لەلایەن یانەگرانی حەشدی شەعبییەوە دەستی پێکردووە و گرووپە چەکدارە شیعەکانی لوبنان و عێراق و سووریا تاوەکو ئەمڕۆ هەینی کاتیان داوە بە ئیسرائیل کە لە شەڕی غەززە بکشێتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



