
لە پێنجەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی و لە ئاکامی هێرش بۆ سەر ناوچەی شێخ ریزوان، خانووی فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، عەلی جەدەڵلا ڕووخا. جەدەڵڵا دەستی براکەی ماچ کرد کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا. ( Mustafa Hassona - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان بەرزبووەتەوەو بووە بە نۆ هەزار و 488 کەس، لە نێویاندا سێ هەزار و 900 کەسیان منداڵن.
ئەمڕۆ شەممە ٤ی تشرینی دووەم، لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی غەززەدا هاتووە، لەم چەند کاتژمێرەی دوایدا سوپای ئیسرائیل بەهۆی هێرشە دوژمنکارانەکەیەوە بۆ سەر نەخۆشخانەی قودس 231 کەسی کوژراون، کە لە %70یان ژن و منداڵبوون.
لەلایەکی ترەوە روونیکردووەتەوە، زانیارییان پێگەیشتووە کە دوو هەزار و 20 کەس لەژێر دارو پەردووی رووخاوی ماڵەکاندان، کە هەزار و 250یان منداڵن، 150 کەسیان لە تیمی پزیشکین و 57 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیش لەناوچوون.
ئەوەشخراوەتە روو، هێرشەکانی ئیسرائیل 105 دامەزراوەی تەندروستی کردووەتە ئامانج و 16 نەخۆشخانەش هیچ خزمەتگوزارییەکیان نەماوە .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



