
SNN-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان بۆ نزمترین ئاستی له ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگی رابردوو دابه‌زی، بەجۆرێک نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 25 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 81.36 دۆلار، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش 35 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 77.02 دۆلار.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 25 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 81.36 دۆلار، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش 35 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 77.02 دۆلار، لەدوای 24ی تەمموزەوە نرخی هەردوکیان نزمترین ئاستی بەخۆیەوە بینیوە.
سه‌رچاوه‌كانی بازاڕ دره‌نگانی دوێنێ سێشه‌ممه، به پشتبه‌ستن به ئاماره‌كانی دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی ئه‌مریكی، ڕایانگه‌یاندوه كه كۆگای نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی ڕابردودا نزیكه‌ی 12 ملیۆن به‌رمیل به‌رزبونه‌ته‌وه.
دوێنێ ئیداره‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می نه‌وتی خاو له ئه‌مریكا كه‌مێك كه‌متر له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا به‌رز ده‌بێته‌وه، هاوكات خواست له‌سه‌ری كه‌مده‌بێته‌وه
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



