وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل لەبارەی راگرتنی شەڕ لە غەززە وەڵامی ئەمریکای دایەوە

ئاڵاى ئه‌مریكا و ئیسرائیل | فۆتۆ: Daily Sabah
SNN
دوای ئەوەی دوێنێ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئیسرائیل بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە رۆژێکدا ئۆپەراسیۆنەکانیان رادەگرێت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل وەڵامی ئەمریکای دایەوە و رەتی کردەوە شەڕ بۆ ماوەی کاتی رابگرن.
ئەمڕۆ هەینی، 10ی تشرینی دووەم، یۆهاڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی ڕۆژانه‌ی چوار كاتژمێری وه‌ڵامی كۆشكی سپی دایه‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له بنكه‌ی كیریا له ته‌لئه‌بیب ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه شه‌ڕ راناگرن و به‌رده‌وامی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ده‌ده‌ن.
وتیشی “تا ئه‌وكاته‌ی دیله‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، سوپای ئیسرائیل شه‌ڕ ڕاناگرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوڵاتی ئێمه‌یان كوشتوه و به‌مجۆره دۆخه‌كه یه‌كلایی ناكه‌ینه‌وه.”
ئەمە لە کاتێکدایە، پێنجشه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2023، جان كربی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند بوو، ئیسرائیل ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له باكووری غه‌ززه بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر له ڕۆژێكدا ڕابگرێت.
وتبووی “له‌لایه‌ن ئیسرائیلییه‌كانه‌وه پێمان وتراوه كه له ماوه‌ی وه‌ستانه‌كه‌دا هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له‌و ناوچانه ئه‌نجام نادرێت و ئه‌م پرۆسه‌یه له پێنجشەمەوە ده‌ست پێده‌كات”.
ئاماژەی بەوەکردبوو، “وه‌ستانه‌كان سێ كاتژمێر پێشوه‌خته ڕاده‌گه‌یه‌نرێن، ئەمەش له ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بووه، له‌وانه گفتوگۆكانی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


