
کەرکوک
SNN- عیماد جەباری
لەچەمی خاسەی کەرکوک تەرمی گەنجێک بەسەربڕدراوی دۆزرایەوە و شوێنەواری ئەشکەنجەی پێوەیە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگادارکراینەوە لەدۆزینەوەی تەرمێک لەچەمی خاسە نزیک گەڕەکی عروبە.
وتیشی: “تەرمەکە ناسراوەتە و دەرکەوتووە گەنجێکە ماوەی چەند رۆژێکە دیار نەماوە، تەئیکیدیکردەوە کە بابەتەکە تیرۆریستی نییە، بەڵکو کێشەی کۆمەڵایەتییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە گەنجەکە سەربڕدراوەو ئەندامی نێرینەشی بڕدراوەتەوە.
یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیش تەرمی کارمەندێکی پۆلیس لەشەقامێکدا بەسەربڕدراویی دۆزرایەوە، دواتر دەرکەوت لەلایەن هاوڕێیەکیەوە تاوانەکە ئەنجامدراوە لەپێناو دزینی پارەکەی.
هاوکات پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەقەزای حەویجە هاوڵاتییەک بەناوی (ع. خ) تەمەن ٤٤ ساڵ بەچەکی راوکردن کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



