
چه‌ند جۆرێكى جیاوازى ترشیات | فۆتۆ: CNN
SNN
شاره‌زایه‌كى ئابوورى ئاشكرایده‌كات، له ساڵى 2022دا عێراق به به‌هاى 5 ملیار دينار ترشیاتى هاورده كردووه له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه و ده‌شڵێت: “به به‌هاى 21 ملیار دیناری عێراقی ئەندۆمی هاوردە کردووە”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌م، نه‌بیل مه‌رسومى، شاره‌زاى ئابوورى عێراق له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكراى كرد، “له ساڵى 2022دا عێراق به به‌هاى زیاتر له 5 ملیار دینار كه هاوتایه له‌گه‌ڵ 15 ملیۆن دۆلار ترشیاتى له ده‌ره‌وه وڵاته‌وه هاورده كردووه. ئه‌ى ترشیاتى ناوخۆی و نه‌جه‌ف چییه‌تى؟!”
به وته‌ى مه‌رسومى، “ئه‌و شێوازه له به‌ڕێوه‌بردنى ئابوورى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، چونكه ئه‌و شتانه‌ى هاورده ده‌كرێن بابه‌تى زۆر ساده‌ن و ده‌كرێت له ناوخۆدا به‌رهه‌مبهێنرێن، ناكرێت سه‌رمایه‌یه‌ى زۆرى له‌و شێوه‌یه بۆ كه‌ره‌سته‌یه‌كى ساده بچێتهدهرهوهى وڵات”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ دووشه‌ممه، ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه ئاشكراى كرد، “عێراق لە ساڵی 2022دا بە بڕی 15 ملیۆن دۆلار کە زیاتر لە 21 ملیار دیناری عێراقی ئەندۆمی هاوردە کردووە. ئەوەی نامۆیە ئه‌وه‌يه، لە چەندین دەوڵەتی جیاوازەوە هاوردەی کردووە لەوانە ئەمریکا و بەریتانیا، بەڵام زۆرینەیان لە سعودیە بەرهەمهاتوون”.
ئەندۆمی “ئەندەنوسی” جۆرێکی بەناوبانگی شیعریەیە کە خێرا ئامادە دەکرێت و لەلایەن کۆمپانیای ئیندۆفۆدی ئەندەنوسیاوە بەرهەمدەهێنرێت، بە خواردنێکی سه‌ره‌كى ئوستورالیا، ئاسیا، ئەفریقا، نیوزلەندا، ئەمریکا و کەنەدا و ئەوروپا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێویاندا عێراق دادەنرێت.
وڵاتى نەیجیریا گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنانی ئەندۆمی دادەنرێت کە لە ساڵی 1995 بەرهەمیدەهێنن، گەورەترین بەرهەمی دروستکردنی نۆدڵزە لە ئەفریقا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


