
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە بەشداری ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەكانی شاری هەڵەبجە، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوبازاڕی شارەكە خۆپشاندانێك بەڕێوەچوو ئەوەش بە مەبەستی دەربڕینی نیگەرانی لە ئازاد نەكردنی بەشدارانی خۆپیشاندانەكەی شاری دهۆك و خراپی دۆخی موچەخۆرانی هەرێم.
محەمەد ئەحمەد، یەكێك لە بەشدارانی گردبوونەوەكە بە SNNی رایگەیاند: مەبەست لەم گردبوونەوەیە بۆ ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنی ئەو هەڵسەوكەوتانەیە كە لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی شاری دهۆك بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدراو تا ئێستاش بەشێك لە خۆپیشاندەران بەتایبەت مامۆستا(بەدەل بەرواری) وهاوڕێكانی لە زینداندان و ئازاد نەكراون كە جگە لەوەی داوای مافێكی سەرەتایی خۆیانیانكردووە هیچ تاوانێكی دیكەیان ئەنجام نەداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی دیكەی ئامانجی گردبوونەوەكەمان دەربڕینی ناڕەزایەتییە لە ئاست ئەو دۆخە چەقبەستوەی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە و مووچە خۆرانی خستوەتە دۆخێكی ناهەموارەوە كە هیچ ئاسۆیەك بەدی ناكرێت بۆ باشتر بوونی دۆخی گوزەرانی هاوڵاتیان و مووچە خۆران، بۆیە مەبەستمان بە دەستەڵاتدارانی ئەم هەرێمە بڵێن بگەرێنەوە بۆ داخوازییەكانی گەل و چیدیكە بێباك مەبن لە ئاست داواكاری هاووڵاتیان بۆ ئەوەی دۆخە بەرەو ئاقارێكی دیكەدا نەڕوات.
ئەو بەشداربووەی خۆپیشاندانەكەی شاری هەڵەبجە جەختی لەوەشكردەوە، ئەمە دوا هەڵوێستمان نابێت، چونكە هاووڵاتیان كەوتونەتە دۆخێكی دارایی سەختەوە ناتوانن لەوە زیاتر چاوەڕێی خراپتر بوونی دۆخەكە بكەن، بۆیە بەدڵنیاییەوە لە شاروشارۆچكەكانی دیكەش هاووڵاتیان بێدەنگی دەشكێنن و دەڕژێنە سەرشەقامەكان بۆ داواكاری مافەكانی خۆیان.


More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



