“گرێبەستە نەوتییەکان کێشەی سەرەکین لە بەردەم هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێم”

SNN-
لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەدا کە 8 خاڵی مشتومڕاوی هەیە بۆ دواخستنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
عەلی مەشکور ئەندامی لیژنەکە بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە: هەر هەشت خاڵە ناکۆکییەکە لەگەڵ هەرێمدایە، چارەسەرنەکردنیشیان دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو پرسە بۆ ماوەیەکی درێژتر بە هەڵپەسێردراوی بمێنێتەوە.
دەشڵێت:” تاوەکو ئێستا دانوستانەکان توانیویانە دوو خاڵ یەکلایی بکەنەوە: کە نەوتەکە بێت سەرچاوە و ئەو لایەنەی کە دەسەڵاتی وەرگرتنی پارەی پێدراوە کۆمپانیای “سۆمۆ”یە، وەک ئەوەی لە ئاستی جیهانیدا بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق ناسراوە، جگە لەوەش حکومەتی ناوەندی ڕۆڵی هەیە لەو نەوتەی کە لە هەرێمەوە هەناردە دەکرێت.
راشیگەیاندووە، بۆری نەوتەكە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هەناردەكردن، بەڵام ناكۆكی لەبارەی جۆری ئەو گرێبەستانەی واژوكراون لەگەڵ كۆمپانیاكان كە لەهەرێم كاردەكەن لەگەڵ هاوشێوەكانیان كە لەناوەڕاست و باشور كاردەكەن، بووەتە هۆی كۆمپانیاكان دەستپێكردنەوەی سەرەتایی بەرهەمهێنان رەتبكەنەوە، دواتریش دەستكردن بە هەناردەكردن لەڕێی بەندەری جەیهانەوە.
مەشکور دەشڵێت:”بەرهەمی كۆمپانیا بیانیەكان لە هەرێم زۆر زیاترە لە كۆمپانیاكانی تر، حكومەتی ناوەندو وەزارەتی نەوتیش ئەوە قبوڵناكات، چونكە جۆرێك لە ئیحراجی بۆ كۆمپانیاكانی تر دروستدەكات ئەوەش دەبێتە هۆی راگرتنی زیاتری”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


