ئێران تۆمەتبار دەکرێت بە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی و گواستنەوەی فڕۆکە بۆ روسیا

0
436
ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP

SNN

سێ وڵاتی ئەوروپی هۆشداریی دەدەن بە ئێران لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی، بەوەش تۆمەتباری دەکەن پەرە بە مووشەکی بالیستی دەدات و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ روسیا گواستووەتەوە.

هەر سێ وڵاتی فەرەنسا و ئەڵمانی و بەریتانیا دوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و کۆمەڵێک بەڵگەیان خستووەتە ڕوو، تیایدا ئێران پەرە بە مووشەکی بالیستی دەدات.

ئاماژە بەوەکراوە، ئێران سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گواستووەتەوە بۆ روسیا، بۆ پشتگیریکردن لەشەڕی روسیا دژی ئۆکرانیا، لەکاتێکدا دەزانێت روسیا بەکاریاندەهێنێت بۆ بەئامانجگرتنی شارەکانی ئۆکرانیا و ژێرخانی ئەو وڵاتە.

سەبارەت بەپەرەپێدان‌و تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستیک‌و تەکنۆلۆژیاکانی په‌یوەندیدار، بەریتانیا، فەرەنساو ئەڵمانیا، بەئاماژەدان بەهەڵگرتنی کۆتووبەندەکان لەسەر بەرنامەی موشەکی ئێران، داوایانکردوە “لێکۆڵینەوەی ورد” لەم بابەتە بکرێت.

لە هەمان کاتدا هەر سێ وڵات، ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بەهاوکاریینەکردنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ‌و لەوبارەیەشەوە وتویانە، “ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمیی بەرهەمبهێنێت‌و دەبێت خۆی لەپەرەسەندنی گرژییە ئەتۆمییەکان بەدوربگرێت”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this