ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی لە رەشنووسی بڕیارنامەیەک لەبارەی غەززە دەربڕی

ئەنجومەنی ئاسايش
SNN
دواجار ئەمریکا ئامادەیی خۆی دەربڕی، بۆ ئەوەی پشتیوانی لە نوێترین رەشنوسی بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایسی نێودەوڵەتی بکات لە بارەی شەڕی غەززە.
لەوبارەوە لیندا توماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی لەو رەشنووسە هەموارکراوەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، کە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە ئامادە کراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی دژایەتی و بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لەلایەن ئەمریکاوە، چوار جار ئەو رەشنووسە لە ئەنجومەنی ئاسایشی رەتکرابووەوە.
لە رەشنوسە تازەکەدا لە بری داواکردن بۆ کۆتاییهێنانی درێژخایەن بە شەڕ و پێکدادانەکان داواکراوە کە زەمینە بۆ ئەو مەبەستە بڕەخسێندرێت، هەروەها لە پرسی ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە غەززەش ئەوە خراوەتەڕوو، کە دەبێت بە هەماهەنگی رەزامەندی لایەنی ئیسرائیلی بێت.
لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە کە چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل و لە ئەنجامدا سەدان کەس کوژران و بەدیل گیران، ئیرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد و بەهۆیەوە تائێستا جیا لە وێرانبوونی رووبەرێکی فراوانی ئەوکەرتە و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس، نزیکەی 20 هەزار کەسیش کوژراون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



