لە تۆڵەی سەربازە بریندارەکانی ئەمریکا چەند بنکەیەکی حزبوڵـڵای بۆردومانکرد

جۆ بایدن
SNN
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سوریا، چەند بنکەیەکی حزبوڵڵایان لەناو خاکی عێراق کردووەتە ئامانج، هاوکات جۆو بایدنیش داوای کردووە لە سێ قۆڵەوە هێرش بنکە سەر ئەو گرووپە چەکدارانە.
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی حزبوڵڵا بۆ سەر بنکەکانیان لە سوریا و عێراق بەرەبەیانی ئەمؤ هێرشیان کردووەتە سەر حزبوڵـڵا، وتوویەتی ” ئەمریکا هەڵسەنگاندن بۆ بەردەوامیدان بە وەڵامی لەو شێوەیە دەکات و هێزەکانی خۆی دەپارێزێت.”
بەگوێرە زانیارییە سەرەتاییەکان لەو هێرشانەدا، پێگەکانی حزبوڵڵا وێرانکراون و چەند چەکدارێکیشیان کوژراون، هیچ زیانێکیش بەر هاووڵاتییانی سڤیل نەکەوتووە.
هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئەوەشیخستە ڕوو، ئێوارەی دوێنێ 25ی كانوونی یهكهمی 2023، چەکدارانی حزبوڵڵا هێرشیانکردووەتەوە سەر پێگەکانی هاوپەیمانانیان لە هەولێر کە بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
لەلایەکی دیکە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاندووە، هێرشەکانیان لە وەڵامی ئەو هێرشانەیە کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکان کراونەتە سەر هێزەکانیان، هێرشەکانیش بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، بە فەرمانی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بووە.
لەلایەکی ترەوە، هەر ئەمڕۆ جۆوبادین، سەرۆکی ئەمریکا، لە وەڵامی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانان و بریندرابوونی سێ سەربازیان، داوای کردووە لە سێ قۆڵەوە هێرش بکرێتە سەریان، لەوبارەیەوە، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند:سوپای وڵاتەكەی سێ پێگەی لە عێراق بۆردومان كردووە، كە كەتائیبی حزبوڵاو گروپەكانی هاوپەیمانی سەربە ئێران بەكاریدەهێنن.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە (25ـی کانوونی یەکەمی 2023) دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
دوای هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، “درۆنێکی بۆمبڕێژکراو نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری کردووەتە ئامانج، کە ئێمە ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین وهێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان کاردەکەن بۆ گەیشتن بە بکەرانی ئەو کردەوەیە بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەیەندرێن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


