وردەكاری ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕی مووچەكانیان و پاشكەوتنكردنی مووچەكانیان دەخرێتەڕوو

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە چەندجارێك سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم چەندین جار جەختیان لەوەكردووەتەوە كە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشدەكرێت و هیچ هەوڵێكیش نییە بۆ پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام دواجار وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە پاشكەوتكردنی مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی فەرمانبەران كە برەكەی نزیكەی سێ تریلیۆن دینار دەكات.
بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی SNNكردوویەتی بە سودوەرگرتن لەو داتاو زانیارییانەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، فەرمانبەری هەمیشەیی لەسەرجەم وەزارەت و دەستەكان برتییە لە682 هەزارو 141 فەرمانبەرن و موچەی مانگانەكەیان بڕی 734 ملیار و 593 ملیۆن دینارە، هاوكات فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەرجەم وەزارەت و دەستەكان بریتییە لە 26 هەزار و 889 فەرمانبەرن و موچەی مانگانەیان بڕی 12 ملیار و 394 ملیۆن دینارە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی كە مانگانە مووچە وەردەگرن بریتیە لە 245 هەزارو 104 خانەنشین، بری مووچەكانیشیان دەگاتە بڕی 119 ملیار دینار، لەو رێژەیەش 64 ملیار دینار بۆ خانەنشینی مەدەنی و 55 ملیار دینار بۆ خانەنشینی سەربازی خەرج دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ئەو كەسانەی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن 76 هەزار و 788 كەسەن، كە بڕی مووچەكانیان 11 ملیار و 117 ملیۆن دینارە، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی كە مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوان وەردەگرن 83 هەزار 413 كەسە و بڕی مووچەكانیان 36 ملیار و 377 ملیۆن دینارە.
هەر بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNمووچەی هەر مانگێكی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەگاتە بڕی 913 ملیار و 623 ملیۆن دینار، هاوكات وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیش بڕیاریداوە كە مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم پاشەكەوت بكات كە بڕەكەی نزیك دەبێتەوە لە بڕی سێ تریلیۆن دینار.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


