لە ساڵی نوێ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و كوالیتیشی باشتر دەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەشەخۆراكی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو گەیشتووەتە كۆگاكان و هاوكات لەساڵی نوێوە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و بۆ ئاگاداربوون لە جۆر و كوالێتی خۆراكەكان هاووڵاتیان هەژمارێكی تایبەت بە خۆیان دەبێت، جەختیش دەكاتەوە كە ئاسانكارییان بۆ بازرگانان كردووە بۆ ئەوەی نرخی نان و سەموز زیاتر دابەزێنن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو بودجەیەی كە بۆ دابینكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دانراوە لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ساڵی نوێدا دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بەردەوامی دەبێت و زیاتر گرنگی پێدەدرێت، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە ئێستادا بەشی یەكەمی خۆراكی مانگی یەكی ساڵی نوێ گەیشتووەتە كۆگاكانمان و لەدوای پشووەكانی سەری ساڵ لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەساڵی نوێوە بەشەخۆراكی مانگانە دەكەین بە ئەلكترۆنی، بەجۆرێك هەر خێزانێك كە مافی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەی هەیە هەژمارێكی تایبەتی بۆ دەكرێتەوە ئەوەش بۆ ئاگاداربوون لە جۆر و كوالێتی خۆراكەكان، بۆیە دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان كە بەشەخۆراكی مانگانە بەهیچ شێوەیەك نابڕدرێت و زیاتر گرنگی پێدەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئاسانكاری تەواویان بۆ بازرگان و خاوەن نانەواخانە و فڕنەكان كردووە و دوو كۆمپانیایان دابین كردووە بۆئەوەی ئاردیان بە هەرزان پێ بفرۆشن و نرخی كارەبایان بۆ لە %50 كەمكراوەتەوە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی بتواندرێت لە ساڵی ئایندەدا 10نان و سەموون بە هەزار دینار بە هاووڵاتیان بفرۆشن كە لە ئێستادا هەشت نان بە هەزار دینارە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


