
پارێزگاى كه‌ركوك | فۆتۆ: Bnar Sardar \ KirkukNow
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك هۆكارى كوشتنى ئه‌و پۆلیسه‌ى ئاشكرا كرد كه ئه‌مڕۆ له‌نێو بازاڕى كه‌ركوك كوژرا و به كرده‌یه‌كى “تیرۆریستى” له قه‌ڵه‌میدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى كانونى یه‌كه‌م، له‌ناو بازاڕى له‌نگه‌ى كه‌ركوك له‌لایه‌ن كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه دوو پۆلیس درانه‌به‌ر ده‌ستڕێژى گوللـه، له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان بریندار بوو و یه‌كێكى تریشیان كه پۆلیسى پاراستنى یاسایه گیانى له‌ده‌ستدا. هاوكات ژنێكیش به هۆى ده‌ستڕێژه‌كه‌وه بریندار بوو.
له‌دواى رووداوه‌كه، راكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێكردووه و ده‌ستبه‌جێ تاوانبارى رووداوه‌كه ده‌دۆزینه‌وه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك كرده‌وه‌كه‌ى دایه پاڵ داعش و رایگه‌یاند، “دوو رۆژ پێش رووداوه‌كه چه‌كدارانى داعش چاودێرى ئه‌و دوو پۆلیسه‌یان كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئه‌وه‌ى روویداوه كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستیه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه برینداربوون، راسته‌وخۆ پاش رووداوه‌كه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون، بارى ته‌ندروستى پۆلیسه‌كه ناجێگیره و بارى ته‌ندروستى ژنه برینداره‌كه‌ش جێگیره.
رووداوه‌كه پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا روویداوه كه ئه‌و دوو پۆلیسه به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارێكى پێویسته چوونه‌ته بازاڕى له‌نگه‌ى شارى كه‌ركوك.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



