لە SNNەوە وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرانی سەرجەم ژوورە بازرگانییەكانی هەرێم بزانە

بینای ژووری بازرگانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكیتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێمی كوردستان دەرئەنجامی كۆتای هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی پەسەندكردووە و هاوكات وەڵامی سەرجەم تانەكانیش دراوەتەوە، لەو چوارچێوەشەدا لە 3/1/2024 دەشتدەكرێت بە هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرانی ژوورە بازرگانییەكانی سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و دهۆك.
محەمەد شەهاب، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكیتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی سەركەوتوانە بۆ ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكان سەركەوتووانە بەڕێوەچوو، لیژنەی باڵای تانەدان لە ئەنجامەكان پێكهێندرا، چەند تانەیەك لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن هەبوو پاشان تانەكان وەڵامیان درایەوە، لەكۆتایدا لیژنەكە واژووی لەسەر كۆتای دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی 3/1/2024 یەكەم كۆبونەوە دەبێت لەژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبونی لیژنەی باڵا، سەرۆك و دوو جێگر و نوێنەریان بۆ یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان دیاریدەكرێت، پاشان ڕۆژی 4/1/2024 كۆبونەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەدەچێت تیایدا سەرۆك ودوو جێگر و نوێنەریان بۆ یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان دیاریدەكرێت.
سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكیتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، دواتر لە 7/1/2024 لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای دهۆك سەرۆك و جێگرانی سەرۆك دیاری دەكرێت، دواجاریش لە بەرواری 8/1/2024 لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەرۆك و جێگرانی سەرۆك هەڵدەبژێردرێت و كۆتایی بە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگارنی ژوورە بازرگانییەكان دێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


