جەمال کۆچەر “لە بودجەی ئەمساڵدا گۆڕانكاری گەورە دەكرێت”

دکتۆر جەمال کۆچەر
SNN
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاند : بودجەی ساڵی (2024) چەندین گۆڕانكاری تیادا دەكرێت و شتێكی جیاوازدەبێت لەڕووی داهات و خەمڵاندنی نرخی نەوت و خەرجیەكانەوە.
جەمال کۆچەر ئەوەشی روونکردنەوە، حكومەت كاتێك بودجەی بۆ سێ ساڵی لەسەریەك پێشكەش كرد، ئامانجی یەكەمی بەردەوامبون بووە لەخەرجی لەدوای مانگی كانوونی دووەمەوە، بۆ خۆ بەدورگرتن لە رووبەڕووبوونەوەی كێشەكانی راوەستانی ساڵی دارایی و كاركردن لەسەربنەمای یەك لەسەر دوانزە، تاكاتی پەسەندكردنی بودجە.
وتیشی “پەرلەمان دەسەڵاتی داوە بە حكومەت، بەردەوامبێت لەخەرجیەكانی بودجەی (2023) تا كۆتایهاتنی و دەستكردن بە بودجەی (2024) بەبێ راوەستان، حكومەت هیچ گۆڕانكاریەك ناكات لە بودجەی (2024)، بەهۆی ئەوەی بودجەی پێشوشی بەشێوەی پێویست خەرجنەكردووە، پێویستی بە قەرزنابێت لە بودجەی تازەدا.”
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



