“تا ئێستا هیچ كه‌سێك به فه‌رمى كاندید نه‌كراوه بۆ جێگهگرتنهوهى حه‌لبوسى”

محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ئێستا سوننه‌كان كۆكنین له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ جێگهگرتنهوهى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، ده‌شڵێت: “تا ئێستا هیچ كه‌سێك به فه‌رمى كاندید نه‌كراوه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كه”.
رۆژى 14ى تشرینى دووه‌مى 2023، دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى له‌یس دلێمى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌تاوانى ساخته‌كردنى نووسراوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له پۆسته‌كه‌ى دووریخسته‌وه. پاش تێپه‌ڕینى 49 رۆژ هێشتا ئه‌و پۆسته پڕنه‌كراوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێى یاسادانان كه بڕیاره رۆژى 9 كانونى دووه‌م ده‌ستپێبكات گفتوگۆكانى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته له‌نێو لایه‌نه سیاسیيه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه به‌رباس.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى كانونى دووه‌م، بە SNNی راگەیاند، “پشووی وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق رۆژی نۆی ئەم مانگە كۆتایی دێت، دەبێت لە 10ی ئەم مانگە دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان هێشتا هەڵنهبژێردراوە دیار نییە ئەو كۆبوونەوەیە لە رۆژی 10ی مانگ بەڕێوەدەچێت یاخود نا؟!”.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێویسته لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى یاسایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “تا ئێستا سوننەكان هیچ كاندیدێكیان بە فەرمی دیارینەكردووە بۆ ئەوەی جێگای محەمەد حەلبوسی، سه‌رۆكى دوورخراوهى په‌رله‌مان بگرێتەوە، چاوەڕێدەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا ئەو پرسە گفتوگۆى له‌باره‌وه بكرێت”.
به‌پێى تەوافوقی سیاسی كە لە عێراق له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دابەشكردنی پۆستە باڵاكان و به‌شێك له پرسه سیاسیيهكاندا كارى پێده‌كرێت، پۆستی سەرۆككۆمار پشكى كورده، سەرۆكوەزیران بۆ شیعەكانه و سەرۆكی پەرلەمانیش پشكى سوننەكانە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



