“یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە حکومەتە خۆجێییەکان بە شێوەی فرەڕەنگ پێکبهێندرێن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە، لە ئێستادا چاوەڕوان دەكرێت ئەو ئەنجامانە لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە بە فەرمی پەسەند بكرێن و پاشان دەستبكرێت بە دانانی پارێزگار و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكان، كاندیدێکی دەرچووی یەكێتیش جەخت دەكاتەوە یەكێتی مەبەستیەتی لەسەر رێبازی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال، حكومەتێكی خۆجێی فرە ڕەنگ پێكبهێنێت
محەمەد جاسم كاندیدی دەرچوی پارێزگای نەینەوا لە سەر لیستی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاسان نییە بەهۆكاری ئەوەی هیچ حزب و لایەنێك وەك پێویست دەنگی نەهێناوە، بەڵام دەكرێت گفتوگۆكان چڕبكرێنەوە و لەپێناو خزمەتی خەڵك پەلە بكرێت لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پاریزگاكان پێویستە گفتوگۆ و دانوستانەكان لەنێوان پێكهاتە و حزب و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێبكات و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەرگای كراوەیە بەڕووی لایەنەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر رێبازی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال، یەكێتی ئەنجومەنێكی فرە رەنگ و فرە دەنگی دەوێت و لەگەڵ فەرامۆشكردنی هیچ پێكهاتە و لایەنێكدا نییە و لەپێناو خزمەتی خەڵك دەیەوێت پەلە بكرێت لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پاریزگاكان لەنەینەوا و هاوكات حكومەتێكی خۆجێی دەوێت، كە گوزارشت لە سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە بكات و سەرجەم لایەنەكان پشتیوانی لێبكەن.
ئەو كاندیدە دەرچووەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی هێڵی سوری بۆ هیچ لایەن و پێكهاتە و مەزهەبێك دانەناوە، بەپێچەوانەوە لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال حكومەتێكی خۆجێی فرەڕەنگی لە پارێزگاكە دەوێت، چونكە بارودۆخی پارێزگاكە حكومەتێكی لەوجۆرەی پێویستە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


