وەزارەتی ئیتلاعات دەستگیرکردنی 11 کەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەکانی کرمان راگەیاند

SNN
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، 11 کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان و بەشداری لە تەقینەوەکانی کرمان دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ئیتلاعات، یەکێک لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکان هاووڵاتی تاجیکستان بووە و تائێستا ناسنامەی دوو کەسەکەی دیکە نەزانراوە.
ئەوەشراوەتەڕوو، کە رۆژی دووشەممە بە تۆمەتی هاوکاری و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدەرانی تەقینەوەکان و حەواندنەوەیان دووکەسیان دەستگیرکردووە و لە چەند هەڵمەتێکیشدا لە شەش پارێزگا ٩ کەسیان دەستبەسەرکردووە.
رۆژی چواری ئەم مانگە لە ئەنجامی چەند تەقینەوەیەک لە میانی مەراسیمی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە شاری کرمان، نزیکەی 90 کەس کوژران و بەدەیانی دیکەش برینداربوون.
داعش تەقینەوەکانی گرتووەتە ئەستۆ و رایگەیاندووە، لە رێگەی دوو خۆکوژەوە بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو تەقینەوەکان ئەنجامدراون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



