بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مریكا ئاشكراى كرد كێ ته‌قینه‌وه‌كانى ئێرانى ئه‌نجامداوه

دیمه‌نى گواستنه‌وه‌ى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كرمان | ڤیدیۆ: Tasnim
SNN
ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له‌سه‌رزارى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندیى ئه‌مریكا (CIA) ئاشكراى كرد، رێكخراوى خۆراسان كه یه‌كێكه له گروپه‌كانى سه‌ربه داعش و بنكه‌كه‌ى له ئه‌فغانستانه به‌رپرسه له ته‌قینه‌وه‌كانى شارى كرمانى ئێران.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى كانونى دووه‌م، ئاژانسه‌كه له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه له ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندیى ئه‌مریكا (CIA) ئاشكرایكرد، “ئه‌مریكا زانیارى وردى لایه له‌سه‌ر ئه‌و گروپه‌ى كه هه‌ستاون به ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كانى شارى كرمانى ئێران و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌رپرسبوون له دانانى پلانه‌كه‌ى”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆیته‌رز كه له‌سه‌رزارى سى ئاى ئه‌ى بڵاویكردوونه‌ته‌وه، “رێكخراوى خۆراسان كه یه‌كێكه له گروپه‌كانى سه‌ربه داعش و بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له ئه‌فغانستانه به‌رپرسه له‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ى كه له شارى كرمانى ئێران له رۆژى 3ى كانونى دووه‌م روویاندا”.
له‌باره‌ى هۆكارى پشت ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه رۆیته‌رز ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “پاڵنه‌رى هێرشه‌كه بابه‌تى مه‌زهه‌بى بووه”.
رۆیته‌رز ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “ئه‌مه یه‌كه‌مین هێرشه له قه‌باره‌ى خۆیدا كه رێكخراوى خۆراسان توانیبێتى ئه‌نجامیبدات، به‌تایبه‌ت كه هێرشه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌فغانستان ئه‌نجامدراوه”.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى پێشوو له شارى كرمانى ئێران، له‌كاتێكدا سه‌دان هاووڵاتى به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له مه‌راسیمى چواره‌مین ساڵیادى كوژرانى قاسم سلێمانى، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران روویان له مه‌زاره‌كه‌ى كردبوو دوو ته‌قینه‌وه روویاندا. له ئه‌نجامدا 89 كه‌س كوژران و زیاتر له 170 كه‌سى تریش بریندار بوون.
دوێنێ هه‌ینى به‌رپرسانى حكومه‌تى ئێران به‌بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكرا بكه‌ن رایانگه‌یاند، “11 كه‌سیان به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستگیر كردووه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



