
عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک کە پیشەی نانەوایە و بەشداری خۆپیشاندانێکی خاوەن نانەواخانەکانی هەولێرکرد و لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا نیگەرانی حۆی لەبارەی هەڵسوکەوتی ئێدارەی هەولێر دربڕی، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوەیەکی ئاسایشی هەولێر بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەی ( ئیدریس مەسعود) کە پیشەی نانەوایە و ئەمڕۆ بەشداری خۆپیشاندانی خاوەن نانەواخانەکانی هەولێری کردبوو،هێزێکی ئاسایشی پارتی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ناوبراویان دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکەی ئاسایش بە کەسوکاری ئەو خاوەن پیشەیان ڕاگەیاندووە کە دەیبنە ئاسایش هەندێک قسەی بۆدەکەن وئامۆژگاری دەکەن پاشان ئازادی دەکەن.
دەستگیرکردنی ئەو خاوەن پیشەیە لەدوای ئەوەدێت کە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا وێڕای نیگەرانی لە هەڵسوکەوت و مامەڵەی ئیدارەی هەولێر لەگەڵ هاووڵاتیان و کاسبکاران، لەهەمان کاتیشدا دوا لەهاووڵاتیان دەکات “چیتر بێدەنگ نەبن و ئەوستەمەی لێیان دەکرێت قەبوڵی نەکەن”.
More News
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
16 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
16 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



