شارەزایەکی کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی باران و بەفربارینی ئاشکراکرد

0
1213

SNN

شارەزایەکی کەشناسی وادەی کۆتایهاتنی بەفر و بارانبارین ئاشکرا کرد و رایگەیاند، تا رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت و کاریگەرییەکانی بەفر و باران بارین کەمدەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 12ی کانوونی دووەم، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ شەممە لە ئەنجامی زیاتر ھاتنە خوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆکەی باکوور کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە، زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست قۆناغی چڕی شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە کاتەکانی بەیانیەوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و بە درێژای کاتەکان بارانێکی چڕ و زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک، ھەولێر، سلێمانی، ھەڵەبجە و سنوری ئیدارەی راپەرین دەبارێت.

لەبارەی سەنتەری پارێزگاکانیش ئاشکرایکرد، بارانێکی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیش ھەندێک کات بارانێکی کەم بۆ مامناوەند دەبێت، پلەی گەرما بە ڕێژەی 1 تا 2 پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە، خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاک دەبێت لە نێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاڕاستەی باشوور و باشووری ڕۆژئاواوە .

روونیشیکردەوە، لە ئەنجامی زیاتربوونی کاریگەری بارستە ھەوای سارد سبەینێ لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا بە باوە بەفرێکی چڕ دەستپێدەکات، ئەگەر ھەیە بەفر سەنتەری ئامێدی، بامەرنێ و چۆمان دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر و باران بە تێکەڵی لە سەنتەری پێنجوێن، سیدەکان، مێرگەسوور و چیای ئەزمەر .

سەبارەت بە کۆتایهاتنی بەفر و بارانبارین وتی”ئەم قۆناغە بەھێزەی بەفر و بارانبارین لە ناوچەکانمان لە سبەینێ بەیانیەوە تا بەرەبەیانی دوو سبەینێ رۆژی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت و بۆ رۆژی یەکشەممەش کاریگەری شەپۆلەکە تا کاتەکانی ئێوارە بە بارانی مامناوەند و پچر پچر بەردەوامی دەبێت و لە شەودا کۆتایی پێدێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this