وردەكاری ناردنی 615 ملیار دینار لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای چاوەڕوانییەكی زۆر دواجار لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجحومەنی وەزیران بڕیاردرا بە ناردنی بڕی 615 ملیار دینار .
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە ناردنی 615 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوكات ئەو برە پارەیە بەشێوەی قەرز نەدراوە، بەڵكو بە شێوەی سولفە دراوە بەهەرێم و لە بەشە بودجەی هەرێم لە ساڵی نوێ وەردەگیرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانارییانەی كە SNN- لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی دراوە كە بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ بڕی 615 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكەن، لەكاتێکدا شاندی هەرێم داوای 900 ملیار دیناریان كردووە، بەڵام ئەوەی جیاوازە لە ناردنی ئەم پارەیە بەراورد بە پارەكانی دیكە ئەوەیە كە ئەم 615 ملیار دینارە بەشێوەی سولفە دەنێردرێت و ناچێتە چوار چێوەی قەرزەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بڕە پارەیە وەك پێشینە دەدرێت بەحكومەتی هەرێم، بەڵام لە پشكی هەرێم لە ساڵی 2024 لە حكومەتی هەرێم وەردەگیرێتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی لەمساڵدا حكومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكات.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ناردنی پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان پێویستی بە نزیكەی هەفتەیەك دەبێت تاوەکو ئەوكاتەی ڕێكارە كارگێری و یاساییەكانی تەواو دەكات پاشان دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و دواتر بە داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران دابەشدەكرێت.
لای خۆشییەوە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNN-ی راگەیاند، ئەو بڕە پارەیە پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەشە بودجەی ساڵی 2024 کە 12.67-ە قەرز نییە
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


