
لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە دەباشان مەكتەبی سیاسیو یەكێتی و پارتی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کەرکوک کۆببنەوە.
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 4ی شوباتی دووەمی 2024، شاندی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، كۆبوونەوەكە لە دەباشان دەبێت بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتی وەفدی یەكێتی دەكات و هەریەکە لە ئاسۆ مامەند، رەفعەت عەبدوڵڵا و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و قوباد تاڵەبانیش ئەندامی شاندی یەکێتی دەبن، شاندی پارتیش بە سەرۆکایەتی فازل میرانی و ئەندامێتی هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد وجەعفەر ئیمینکی دەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی کەرکوک و نەینەوا و پرسی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە بڕیارە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنەکە لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش



