
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەسەر ڕێگای سەرەکی ناحیەی گەرمک و قەزای پێنجوێن، ئەمڕۆ پیاوێک بەهۆی رووداوی شێلانی ئوتومبیلەوە گیانی لەدەستدا، شۆفێرەکەش دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای پێنجوێن، لە راگەیەندراوێکیدا كە وێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، شۆفێرێکی گەنج کە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پیكابی لێدەخوڕی، لە نزیك گوندی نزارەی رێگای سەرەکی نێوان ناحیەی گەرمک و قەزای پێنجوێن، بەخێرایی پیاوێکی تەمەن 50 ساڵی شێلاوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوابەدوای ڕووداوەكە هێزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ شۆفێرەكەیان دەستگیرکردووە و لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ئەو هاوڵاتییەی كە ئەمڕۆ بەهۆی ئەو رووداوی شێلانەوە گیانیلەدەستداوە، دوو ساڵ لەمەوبەریش كوڕێكی بەهەمانشێوە لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیلەدەستداوە.
رووداوەکانی هاتووچۆ بە یەکەم هۆکاری گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت، چاودێرانیش هۆکارەکەی پابەند نەبوونی بەشێک لە شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و خراپی بەشێک لە رێگاکان دەگەڕێننەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



