وتەبێژی فەرماندەی هێزەکانی 70: هەرکەسێک تاوانبار بێت سزای خۆی وەردەگرێت و دەربازی نابێت

ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی ٧٠
SNN
وتەبێژی فەرماندەی هێزەکانی 70ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی کاریگەری باشی هەبووە لەسەر رێکخستنەوە و باشترکردنی کارەکانی پێشمەرگە.
ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی فەرماندەی هێزەکانی 70 لە لێدوانێکیدا بۆ SNN، باس لە کاریگەری بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات بۆ باشترکردنی کارەکانی پێشمەرگە و راگەیاند: بەردەوام پێی وتووین کە هەر کەسێک سەرپێچی کرد بیدەنە دادگا و لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، لەوکاتەشەوە زیاتر دەستمانکراوە بووە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی یاسا و بڕیارەکان دەکەن و لای ئێمە هیچ کەسێک لە یاسا بەدەر نییە، هەر کەسێک لە هەر ئاستێکدا بێت دەدرێتە دادگا و سزای خۆی وەردەگرێت.
سەبارەت بەوەی کە دێرین ئەحمەد لای ئەوان ئەفسەربووە وتیشی:” راستە ئەو لای ئێمە دەوامی هەبووە، بەڵام لەو رۆژەوەی دادگا داوایکردووە نەگەڕاوەتەوە دەوام، ئێمە ئەگەر پێشتر بمانزانییایە کە لە لایەن دادگاوە داواکراوە رادەستمان دەکرد”.
دەشڵێت: جگە لەوەش لە ساڵانی رابردوو چەندین کەس لە هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراوە بە تاوانی کوشتن، قاچاخچێتی، ماددەی هۆشبەر و زیادەڕۆیی و لێرەشەوە دەیڵێن هەرکەسێک تاوانبار بێت سزای خۆی وەردەگرێت و دەربازی نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکە لە جاران باشتر رێنماییەکان جێبەجێ دەکات، چونکە ئەو بەردەوام رێنماییمان دەکات بۆ ئەوەی نابێت هیچ کەسێک تەجاوز و سەرپێچی یاسایی بکات و لابدات لە رێنماییە یاساییەکان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


