“بابەتی كشانەوەی ئەمەریكا، پێویستی بە بۆچوونی هەموو عێراقییەكان هەیە”
شێروان دوبەردانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەدەكات ماوەیەكە لەلایەن هەندێك هێزی سیاسی عێراقییەوە باس لە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی ئەمەریكا دەكرێت لە عێراق، بەڵام ئەمە داواكاری هەموو عێراقییەكان نییە و ئەم بابەتە كارێكی وا ئاسان نییە بە تەنها لایەنێك بڕیاری لەبارەوە بدات، بەڵكوو پێویستی بە بۆچوونی هەموو عێراقییەكان هەیە.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكە بە گەرمی باس لە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی ئەمەریكا دەكرێت لە عێراق، بەڵام ئەمە داواكاریی هەموو عێراقییەكان نییە بەڵكوو ئەوانەی داوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكەن پێدەچێت ئەجێندای دەرەكیی لەپشت ئەو داواكارییەی ئەوانەوە بێت بۆیە ئەم بابەتە نابێت بەتەنها لایەنێك بڕیاری لەبارەوە بدات بەڵكوو پێویستی بە بۆچوونی هەموو عێراقییەكانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای ڕووخانی عێراق وابڕیاربوو كە عێراقێكی فیدراڵیی دیموكراتی دروست بكرێت، بەڵام هێشتا ئەو عێراقە نەهاتووەتە ئاراوە خواسێك هەیە كە دەیەوێت عێراق بەرەو چارەنووسێكی نادیار ببات و حكومەتی عێراقی نەتوانێت بریاری بوێرانە و چارەنوسسازبدات بەتایبەت لە بابەتی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمەریكا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، هەر بڕیارێك لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بدرێت لەعێراق، پێویستە رەنگدانەوەی رای زۆرینەی عێراقییەكان بێت، نەك گرووپێك، یان پێكهاتەیەك بڕیاری خۆی بەسەر ئەوانی دیكەدا بسەپێنێت، چونكەبابەتی كشانەوەی ئەمەریكا ئێستا داواكاریی هەموو عێراقییەكان نییە، بەڵكوو داواكاری بەشێكی كەمی عێراقییەكانە و تەنانەت لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئەو پرسە سەرەڕای ئەوەی پێكهاتەی كورد و عەرەبی سوننە بەشدار نەبوون، لەهەمان كاتدا بەشێكی زۆری شیعەكانیش بەشدار ئەو كۆبوونەوەیان نەكرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


