
SNN
لە سنوری شێروان مەزن هەورە بروسکە داویەتی لە رەبایەکی پێشمەرگە، بەو هۆیەوە سێ پیشمەرگە برینداربوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی شوبات، لەگەڵهاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەو هۆیەوە شەوى رابردوو سێ پێشمەرگەى فەرماندەى بارزان لە دەڤەرى مزورى باڵا لە قەزاى مێرگەسوور، کە لەکاتى ئەرکدا بوون بەهۆی هەورە بروسکەوە برینداربوون.
بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆیانەى لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، هەرسێ پێشمەرگەکە بەهۆی هەورە بروسکەوە بریندرابوون و رەوانەى نەخۆشخانەى مێڕگەسوور کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.
هەر سێ پێشمەرگەکە ناویان (موحسین سەدیق پالانى، ئەیسەر ئەحمەد پالانى و لوئەى جەواد شیڤى)ن، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



