
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرما، مەترسییەكانی كەوتنەوەی ئاگر لە دەشت و ناوچەشاخاوییەكان زیاتر دەبێت، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجەش پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات و هاوكات ئەمڕۆ دارستانی سەرشاخی سەیدسادق بەهۆكارێكی نادیار سوتێندرا.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بەهۆی هاتنی وەرزی گەرما و بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرما، لەمەودوا حاڵەتەكانی ئاگركەوتنەوە لە دەشت و ناوچە شاخاوییەكان زۆر دەبن، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین بۆ پاراستنی ژینگەو سروشتی ناوچەكەمان و بەدوربونمان لەكەوتنەوەی ئاگر، هەموو لایەك ژینگەی دەرەوە بە هی خۆیان بزانن خاوەنداری لێبكەن، چونكە ئەو ژینگەو سروشتە سەرچاوەی بژێوی هاوڵاتیانە كە خزم و كەسی خۆمانە و بژێوی ژیانیان بەو خاكەوە بەندە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی لە حاڵەتی كەوتنەوەی هەر ئاگرێكدا بە زوترین كات تیمەكانمان بگەنە سەر ڕووداوەكە و بە كەمترین كات بتواننی كۆنتڕۆڵی بكەین، وەك هەست بە بەرپرسیاریەتی كردن داوا دەكەین بە ژمارە 115 پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجەوە بكە.
لەلایەكی دیكەوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆكارێكی نادیار ئاگر بەردرایە دارستانی سەر شاخی سەیدسادق كە بەهۆیەوە رووبەرێكی زۆر لە پوش و پاوان و داری سەر شاخە سوتان و لایەن پەیوەندیدارەكانیش لێكۆَڵینەوەیان لە هۆكاری كەوتنەوەی ئەو ئاگرە دەستپێكردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



