هەموو وڵاتان جگە لە هەنگاریا داوای ئاگربەستی مرۆیی دەکەن لە غەززە

لە پێنجەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی و لە ئاکامی هێرش بۆ سەر ناوچەی شێخ ریزوان، خانووی فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، عەلی جەدەڵلا ڕووخا. جەدەڵڵا دەستی براکەی ماچ کرد کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا. ( Mustafa Hassona - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
جێگری سەرۆک و بهرپرسى باڵاى كاروبارى دهرهوه و سیاسهتى ئهمنیى كۆمسیۆنى یهكێتیى ئهوروپا رایگەیاند، سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە جگە لە هەنگاریا، داوایان کردووە دەستبەجێ ئاگربەستێکی مرۆیی لە غەززە رابگەیهندرێت.
جۆزێپ بۆرێل، جێگرى سهرۆک و بهرپرسى باڵاى كاروبارى دهرهوه و سیاسهتى ئهمنیى كۆمسیۆنى یهكێتیى ئهوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە برۆکسل رایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی 26 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا داوایان کردووە ئاگربەستێکی مرۆیی کە بگاتە ئاستی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەززە رابگەیهندرێت.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا وڵاتان داوایان لە ئیسرائیل کردووە، هێرش نەکاتە سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتییانی سڤیل ببنە قوربانی و کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لێبکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەنگاریا تاکە وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپایە کە بەشداریی لە راگەیهندراوەکە نەکردووە و بە یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی ئیسرائیل دادەنرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە بەردەوامە، تا ئێستا زیاتر لە 29 هەزار کەس، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، لە غەززە کوژراون و لە ئیسرائیلیش هەزار و 200 کەس کوژراون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



