دادگاى فیدراڵى بڕیارى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمیدا

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن تا بگه‌نه رێككه‌وتن، ده‌شڵێت: “پێویسته به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت و هه‌رێمیش پابه‌ند بێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى شوبات، دادگاى فیدراڵى عێراق به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى شه‌ش دۆسیه كه چواریان تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان كۆبوه‌وه، له‌نێو سكاڵاكاندا دوانیان تایبه‌ته به ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران و یه‌كێكیشیان تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
له سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ى دادگاكه‌دا، كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێكرد دادوه‌ر جاسم عه‌بود، سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى عێراق وتى: “هه‌رێمى كوردستان پێویسته پابه‌ند بێت به راده‌ستكردنى نه‌وت و داهاته‌كان، له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تى عێراق پابه‌ندبێت به ناردنى پاره‌ى مووچه و بودجه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا دادوه‌ر جاسم عه‌بود ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “دادگای فیدراڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستانی پابەنددهكات بە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بانکە فیدراڵییەکان”.
سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “پێویسته به‌غدا هاوشێوه‌ى مووچه‌خۆرانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دابین بكات”.
هاوكات له دانیشتنه‌كه‌دا دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراقدا چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستانهوهدا كه گرنگترینيان بریتیبوون له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ، “11 كورسی كەمینەكان لە هەرێمی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ 100 و رێژه‌ى ژنان لە لیستی كاندیدەكاندا 30% كه‌متر نه‌بێت. هاوكات، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی بەغدا جێگەی كۆمسیۆنی هەرێم بگرێته‌وه بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



