ئەو پرۆژەیەی ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی دادەنێت، لەكابینەی هەشت بڕیاری لەبارەوە دراوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەمرۆ بۆیەكەمجار مەسروبارزانی لەوەتەی پۆستی سەرۆكی حكومەتی وەرگرتووە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد، لەو سەردانەیدا بەری بناغەی پرۆژەیەك دادەنێت كە لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم بەڵێنی جێبەجێكردنی بە هەڵەبجەدراوە، بەڵام دوای سێ جار تەرخانكردنی پارە بۆی هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ماوەی چەندساڵێكە بەڵێندراوەبە جێبەجێكردنی پرۆژەی پردی تووەقوت كەپارێزگای هەڵەبجە بەئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە، بەڵام تائێستا ئەوپرۆژەیە نەخوراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەكاتێكدا لە كابینەی هەشتی حكومەتی هەریم لە 2019/7/1 بودجەی بۆ تەرخانكرا كە ئەوكاتە بڕەكەی نزیكەی هەشت ملیار دینار بوو خرایە سەر هەژمارە بانكییەك، بەڵام دواتر كە كابینەی نۆیەم دەستبەكار بوو، بڕیار درا جارێكی دیكە بودجەی بۆ تەرخان بكرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكابینەی ئێستای مەسروبارزانی جارێكی دیكە بودجەی پرۆژەكە بە نزیكەی 28 ملیار و 500 ملیۆن دینار تەرخانكرا، كە بڕیار بوو لەگەڵ پردی تووەقت پردی سازانیش دروستبكرێت، بەڵام دواتر ئەنجوومەنی وەزیران بە دانوستاندنێك لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پردی سازانیان لابرد و رەزامەندییان لەسەرپردی تووەقوتدا.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە دواینجار بودجەی پرۆژەكە بۆ 31 ملیار دینار زیادكراوە و بڕیارە ئەمڕۆ بەردی بناغەی لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە دابندرێت و لەماوەی 720 ڕۆژ تەواو بكرێت، بەڵام دیار نییە ئاخۆ لەو ماوەیەدا تەواو دەكرێت یاخود نا چونكە تا ئێستا زیاد لە 200 پرۆژەی هەڵەبجە بەهۆی دابننەكردنی پارەوە كاركردن تیایاندا ڕاگیراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


